هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر.. سێ شه‌پۆلی بارانبارین روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
12:52 - 08/01/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌م مانگه‌دا سێ شه‌پۆلی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان
ده‌گرێته‌وه و مه‌ترسی وشكه‌ساڵیش نییه.
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی
کوردستان به زه‌مه‌نی راگه‌یاند، "لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بەرزە پاڵەپەستۆکە لەسەر
ناوچە دەکشێتەوە و بارانبارین دەستپێدەکات، دوو بۆ سێ شەپۆلی یەک لەدوای یەکی
بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەفریش دەبارێت".
بەڕێوەبەری گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم
دڵنیایی دا کە ئەمساڵ وشکەساڵ نابێت.