نرخی کارەباى مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی 12 دیارییکرا
12:08 - 03/01/2021
زەمەن_سلێمانى
قایمقامیەتی سلێمانى ئاشکرایکرد، نرخی ئەمپێری
کارەبای مۆلیدەیان بۆ مانگی دوانزە دیاریکردوە، نرخی ئەمپێرێک لەنێوان 9 بۆ 11 هەزار
دینار دەبێت.
قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا
بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یه‌كشەممە (3 كانوونی دووه‌م 2021) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە
ئەھلییەکان کۆبوەوە، بۆ دیاریکردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كان بۆ مانگی
(12) كه‌به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی یه‌ك سه‌عات
بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ (35) دینار و نیو ده‌بێت .
ئاماژەى بەوەشکردووە، كاركردن و ته‌رخانكردنی
كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (250) بۆ
(300) کاتژمێربووە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده له نێوان نۆ
هه‌زار دینار بۆ (11) هه‌زار دیناردا ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان
له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخەکە لە گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز
ده‌بێت .
قایمقامیەتى سلێمانى دەڵێت، لێژنەکە بڕیاریداوە
گۆڕانکاری لە خشتەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلیەکاندا بکرێت و لەمەودوا بەیانیان کاتژمێر
(7:30 بۆ 8:30) و نیوه‌ڕوان له کاتژمێر(12) بۆ (1)ی شه‌و، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلده ئه‌هلییه‌كان
كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن .