''زه‌مه‌ن'' نوێترین زانیاریی له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا ئاشكراده‌كات
12:08 - 04/12/2020
"زەمەن"
شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارای و ئەندامێتی خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا و عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون لە بەغدان و ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ''زه‌مه‌ن''، ئه‌و شانده‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا له به‌غدایه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی جێگیركردنی پشكی كورد له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢١ عێراق گفتوگۆ ده‌كات.
هاوكات، ئه‌و شانده له‌گه‌ڵ وەزیری دارایی عێراق دەربارەی ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان کۆده‌بێتەوە و جارێکی دیکە داوای ئەو بەشە بودجەیەی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی ''زه‌مه‌ن''، دوای هاتنه‌وه‌ی ئه‌و شانده‌ی ئێستا له به‌غدایه، شاندێکی دیکەی باڵای هەرێمی کوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
چوونی ئه‌و شانده‌ش بۆ به‌غدا بۆ رێککەوتنێکی گشتگیر و یەکجارییە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و كۆتایهێنان به كێشه‌كان ده‌بێت.
چونی شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە کاتێکدایە، پێشتر، زیاتر لە شەش جار شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن لەبارەی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە.
لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم پەرلەمانی عێراق بەبێ رەزامەندیی کورد پرۆژەیاسای قەرزی بۆ کورتهێنانی بودجە پەسندکرد و ئەوش کاردانەوەی لێکەوتەوە.