ناوەڕۆکی نامەیەکی مەسرور بارزانی بۆ کازمی ئاشکراکرا
10:59 - 03/12/2020
"زەمەن"
دەقی نامەیەکی مەسرور
بارزانی بۆ مستەفا کازمی ئاشکراکرا و تیایدا هاتووە، " لەبەرامبەر پێبەخشینی سەرجەم
مافە داراییەکان، هەرێمى کوردستان ئامادەیە پابەندى سەرجەم ئەرکەکانى بێت."
لە نامەیەکدا کە مێژووەکەی بۆ ٢٦ی مانگی رابردوو
دەگەڕێتەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم بە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی
عێراقی راگەیاندووە، تێپەڕاندنى یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنانی بودجەی ساڵى ٢٠٢٠ لەلایەن
پەرلەمانى عێراقەوە بەبێ بەشداری کورد پێشێلکردنى مەبدەئەکانى هاوبەشى و رێککەوتنە
کە دەستور جەختی لەسەر دەکاتەوە.
لە نامەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "حکومەتى
هەرێمى کوردستان ئامادەبووە و ئامادەیى تەواویشى هەیە پابەندبێت بە ئەرکە نەوتى و
داراییەکانیەوە، لەبەرامبەردا شایستەى ئەوەیە سەرجەم مافە داراییەکانى پێبدرێت."
دەقی نامەکەی مەسرور
بارزانی:
