بزوتنهوهی گۆڕان و یهكێتی راگهیهندراوێكی هاوبهشیان بڵاوكردهوه
03:29 - 29/11/2020
"زەمەن"
بزوتنهوهی گۆڕان و یهكێتی نیشتمانی داوا دهكهن، به پهله وهفدێكی
خاوهن بڕیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان پێكبهێنرێت و سهردانی بهغدا بكات.
ئەمڕۆ یەكشەمە ٢٩/١١/٢٠٢٠ كۆبونەوەی لوتكەی بزوتنهوهی گۆڕان و
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدەباشان بەڕێوەچوو.
له راگهیهندراوێكی رۆژنامهوانی هاوبهشدا، ئاماژهبهوهكراوه،
تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن بوو، لەسەر دواین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسی
و ئابوورییەكانی هەرێم و عێراق، بەتایبەت خراپی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و
مووچەخۆرانی هەرێم، كە بەرئەنجامی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا
دروست بووە، دواتریش بەدیاركراوی دوای دەركردنی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق، پەیوەندیدار بەكورتهێنانی بودجەو وەرگرتنی قەرز قەیرانەكە
قوڵتربووەتەوە.
سەڕەڕای جەختكردنەوە، لەتوندوتۆڵكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا،
بەپێویستزانرا هەنگاوی كرداری خێرا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بنرێت.
دهقی راگهیهندراوهكه:
راگەیاندراوی رۆژنامەوانی
ئەمڕۆ یەكشەمە ٢٩/١١/٢٠٢٠ كۆبوونەوەی لوتكەی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەدەباشان بەڕێوەچوو .
تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن بوو، لەسەر دواین
گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێم و عیراق، بەتایبەت خراپی بژێوی
ژیانی هاووڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێم، كە بەرئەنجامی قەیرانی دارایی و
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست بووە، دواتریش بەدیاركراوی دوای دەركردنی یاسای
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پەیوەندیدار بەكورتهێنانی بودجەو وەرگرتنی
قەرز قەیرانەكە قوڵتربووەتەوە.
سەڕەڕای جەختكردنەوە، لەتوندوتۆڵكردنی پەیوەندی نێوان
هەردوولا ، بەپێویستزانرا هەنگاوی كرداری خێرا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بنرێت،
هەروەك هاوڕابووین لەسەر ئەم هەنگاو و بڕیارانەی خوارەوە.
١ - بەپەلە وەفدێكی خاوەن بڕیاری حكومەتی هەرێم پێكبهێنرێت و بچێتە
بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەسەركردنی ریشەیی و كۆتایی كێشەی بودجەو موچەی
هەرێمی كوردستان، لەهەمانكاتدا ئەم هەنگاوە ببێتە بناغەیەكی پتەو بۆ یاسای بودجەی
٢٠٢١ فیدڕاڵی.
2- پێشوازی لەهەنگاوەكانی بەرەوپێشچوونی سیستمی لامەركەزی كارگێڕی و
دارایی دەكەین، هەروەك لەكارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا هاتووە.
3-زەمینەخۆشكردن بۆ كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و
پەرەپێدانی پەیوەندییەكان بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشانەی رووبەڕووی واقیعی
هەرێم و عێراق دەبێتەوە .
یەكێتیی نیشتمانی كوردستان - بزووتنەوەی گۆڕان