"موچه رێگره" ئه‌مساڵ ده‌رگای مه‌كته‌ب ناكرێته‌وه
03:22 - 29/11/2020
"زەمەن"
ئه‌مساڵ ده‌رگای
قوتابخانه‌كان به ڕووی خوێندكاران و مامۆستایان‌دا ناكرێنه‌وه، به‌وته‌ی دوو په‌رله‌مانتار
و ئه‌ندامێكی یه‌كێتی مامۆستایان، كه گومانیان هه‌یه به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندی به
موچه‌وه هه‌بێت.
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە کۆبوونەوەی رۆژی یه‌كی 11دا، بڕیاریدا
پرۆسەی خوێندن تاوەکو رۆژی یەکی کانوونی یەکەمی داهاتوو رابگیرێت.
ئه‌مساڵ به دوو
قۆناغ بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ده‌وام درا، قۆناغی 12ی ئاماده‌یی له 27ی 9
چونه هۆڵه‌كانی خوێندن و پۆله‌كانی یه‌ك و دووی بنه‌ڕه‌تی له 10ی10ه‌وه له ناو
پۆل و قۆناغه‌كانی دیكه‌ش به شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی ده‌ستیان به خوێندن كرد.
به‌ڵام پرۆسه‌كه
به سه‌ركه‌وتووی به‌ڕێوه‌نه‌چوو، له سنوری پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه،
ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، مامۆستایان بایكۆتی ده‌وامیان كرد و ده‌رگای
قوتابخانه‌كان نه‌كرانه‌وه، له هه‌ولێر و دهۆكیش وه‌ك پێویست نه‌بوو.
به‌هۆی هه‌ڵكشانی
تووشبوون به كۆرۆناش لیژنه‌ی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، به
ته‌واوه‌تی پرۆسه‌كه‌ی راگرت.
ئیستا سه‌رجه‌م ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه بۆ ماوه‌ی مانگێكی دیكه‌ش
راگرتنی ده‌وام درێژبكرێته‌وه، واته ئه‌مساڵ ده‌وام نه‌كرێته‌وه.
موسلیم عه‌بدوڵا،
ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان، به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌روه‌رده،
وه‌زیری ته‌ندروستی وتی له ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌دا تووشبوون به كۆرۆنا سه‌دا
60 كه‌میكردووه، داخستنی قوتابخانه‌كان كاریگه‌ری هه‌بووه.
وتی: ئه‌نجامی
كۆبونه‌وه‌كه به‌و ئاڕاسته‌یه بوو كه پرۆسه‌ی خوێندن مانگێكی دیكه دواده‌كه‌وێت،
به‌ڵام بڕیاری كۆتایی بڕیاره‌كه بۆ لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌جێهڵدراوه.
لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی
په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام له
پیشدا پرسی موچه چاره‌سه‌ر بكرێت.
موسلیم عه‌بدوڵا، ده‌ڵێت
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی خوێندن كه ئاماژه‌ی پێناكرێت مه‌سه‌له‌ی
موچه و شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانه، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی موچه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت
ده‌وامیش ده‌ستپێبكرێته‌وه هه‌ر بایكۆت ده‌كرێت و ده‌وام ناكرێت.
هاوكات ئاشنا عه‌بدوڵا،
ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان، به "زه‌مه‌ن"ی وت "سه‌رجه‌م بواره‌كان كراونه‌ته‌وه و كۆبونه‌وه
و گردبونه‌وه جۆراوجۆره‌كانیش به‌رده‌وامن، به‌ڵام به ته‌نیا ده‌رگای خوێندن نه‌كراوه‌ته‌وه،
ئه‌وه‌ش ئه‌و گومانه تۆخ ده‌كاته‌وه كه نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان په‌یوه‌ندی
به‌وه‌وه هه‌یه كه حكومه‌ت ناتوانێت موچه‌ی مامۆستایان دابینبكات، بۆ ئه‌وه‌ی
مامۆستایان ئه‌م كارته‌یان له‌به‌رده‌ست نه‌بێت".
له دوای كردنه‌وه‌ی
ده‌رگای قوتابخانه‌كان، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده باسیان له‌وه‌كرد نزیكه‌ی
پێنج هه‌زار مامۆستا و قوتابی تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی،
ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایان، به "زه‌مه‌ن"ی وت"له‌وه‌ته‌ی كۆرۆنا بڵاوبوه‌ته‌وه تائیستا نزیكه‌ی
60 مامۆستا به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، زۆربه‌شیان خانه‌نشین بوون و له
ناوه‌نده‌كانی خوێندن نه‌بوون.
ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی،
به هه‌مان شێوه‌ی دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده، گومانی له ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی
ده‌وام هه‌یه و وتی "نه‌كردنه‌وه‌ی خوێندن به ململانێی سیاسی ده‌زانین و مه‌سه‌له‌ی
موچه‌یه و به بڕیاری سیاسی ده‌وام راگیراوه".
زیاتر لە یەک ملیۆن و
٧٠٠ هەزار قوتابى ساڵانە روو لە قوتابخانەکان دەکەن و ١٠٠ بۆ ١٥٠ هەزاریش منداڵیش
یەکەم هەنگاو بۆ چونە ناو قوتابخانە دەنێن. نزیکەى ١٢٨ هەزار مامۆستاش وانەیان
پێدەڵێنەوە.
لە هەرێمی كوردستان
حەوت هەزار قوتابخە هەیە و لە ئێستادا پەروەردە پێویستى بە نزیکەى چوار هەزار
قوتابخانەى نوێ و سەدا ٥٠ قوتابخانەکانیش پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە، ئەوەش
بەپێی راپۆرتەكەی یەكێتی مامۆستایان.
تەنانەت ٧٠٠
قوتابخانە ئاوى پاکیان نییە، ١٠٠ قوتابخانە لەناو کابینەدان، نزیکەى ٩٠ قوتابخانە
کارەبایان نییە، ٩٠٠ قوتابخانە خراپن و مەترسى روخانیان لەسەرە، هەروەها کەمتر
لەسەدا٢٠ى قوتابخانەکان ئینتەرنێتیان هەیە و تەنیا ٧٠٠ قوتابخانەش تاقیگەى
کۆمپیوتەریان هەیە.