452 کوردستان

38 په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر موچه‌ یاداشتێك ده‌ده‌نه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان

01:39 - 29/11/2020

"زەمەن"

٣٨ په‌رله‌مانتار، داوایانکرد پرسی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران و دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بابەتی دارایی، بخرێتە کارنامەی کۆبونەوەکەی ڕۆژی دووشەممە .


دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی دووشەممەی ٢٠٢٠/١١/٣٠ داناوە، برگەی کێشەی موچەی تێدا نیە.

38 په‌رله‌مانتار واژۆی یاداشتێكیان كردووه‌، بۆ زیادکردنی برگەی موچە بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەینێ.

شایەن عەسکەری پەرلەمانتاری گۆڕان، ده‌ڵێـت: دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆخی خراپی موچەی ھاوڵاتیان و رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، دەبێ لە پێشینەی ئەرکی پەرلەمان بێت.

وتیشی: لە حاڵەتی جێگیر نەکردنی ئەو بڕگەیە لە بەرنامەی کاری سبەینێ، یا خود دەرفەت نەدان بە گفتوگۆ لەسەر موچەی ھاوڵاتی، ھەڵوێستی کرداریمان دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن