ڤاكسینهكهی فایزهر و بیۆنتیك دهبرێته ناوهندهكانی دابهشكردن
10:48 - 29/11/2020
"زەمەن"
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە کۆمپانیای Pfizerی ئەمریکی بە رێگەی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی یونایتید ئێیەرلاینس
دەستی کردووە بە گواستنەوەی ئەو پێکوتانەی کە بەرھەمی ھێناوە بۆ ناوەندەکانی
دابەشکردن لە ئەمریکا.
بەپێی ئەو ھەواڵەی لە ماڵپەری Business Insider بە پشت بەستن بە ھەواڵێکی رۆژنامەی Wall Street Journal بڵاوکراوەتەوە، ئەو پێکوتەی کە لەلایەن کۆمپانیای Pfizerی ئەمریکی و کۆمپانیا BioNTech ی ئەڵمانی کە دامەزرێنەرەکەی پرۆفیسۆر
دکتۆر ئوغور شاھینە، دەستی کردووە بە گواستنەوەی پێکوتەی بەرھەمھاتوو لە رێگەی
فڕۆکەکانی یونایتید ئێیەرلاینس.
لە ھەواڵەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە
یەکەم گەشت لە نێوان برۆکسل-شیکاگۆ ئەنجامدراوە و پلانی ئەوە ھەیە پێکوتەکان
بگەیەنرێنە ناوەندی دابەشکردن لە شیکاگۆ.
راشگەیەندرا کە ئیدارەی فڕۆکەوانی
فیدڕڵی رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی پێکوتەکان لە نێو پاکێتێکی پڕ لە بەفر
نیشانداوە.
ھەردوو کۆمپانیای Pfizer و BioNTech کە لە فەرمانگەی خۆراک و
دەرمانی ئەمریکا بۆ بەکارھێنانی پێکوتەکە رەزامەندیان وەرگرتووە، ئێستا دەستیان
کردووە بە پێشکەشکردنی داواکاری بە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ئەورووپاش.