501 عیراق

موقته‌دا سه‌در بۆ خۆپیشانده‌ران: بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌

10:44 - 29/11/2020

"زەمەن"


موقتەدا سەدر سەرکردەی رەوتی سەدر، داوای لە خۆپیشاندەرانی شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق کرد کە کۆتایی بە خۆپیشاندنەکانیان بھێنن و بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

 

موقتەدا سەدر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "دەبێت ئاشتی و ئاسایش لە ناسرییە بەرقەرار بێت و پێویستە خەڵکی ناسرییە لەنێوان خۆیاندا بەگژیەکدا نەچنەوە، جگە لەوەیش ھەر کەسێک ھەوڵی شڵەژاندنی رەوشی ئەمنی ناسرییە بدات و رێز لە شکۆی دەوڵەت نەگرێت، ئەوا پێویستە لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە بەتوندی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت".

 

موقتەدا سەدر ئامۆژگاری خۆپیشاندەرانی ناسرییە دەکات کە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانیان بھێنن و بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، چونکە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو، پێویستیان بە یەکریزی ھەیه‌.

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی ھەینی رابردوو لە میانی خۆپیشاندانەکانی شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار، پێکهەڵپژان لەنێوان لایەنگرانی رەوتی سەدر و خۆپیشاندەران روویدا و بەھۆیەوە پێنج کەس کوژراون و ٨٥ی دیکەیش برینداربوون کە پێنجیان کارمەندی ئەمنیین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن