په‌ڕله‌مانی عێراق رێكاره‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان ده‌ستپێده‌كات
10:49 - 28/11/2020
"زه‌مه‌ن"
لیژنه‌ى ده‌ستپاكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، جه‌ختیكرده‌وه به‌منزیكانه میواندارى
فه‌رمانگه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره دزراوه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌كرێت بۆ ده‌سته‌ى
ده‌ستپاكى .
خالد جهشعهمى
جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌كه له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى رایگه‌یاند:"
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌موارى یاساكانى سه‌ندوقى گه‌رانه‌وه‌ى پاره‌كانى عێراقى
كردووه به‌پێى ئه‌و پێشنیارانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێشكه‌شى كردووه"
رونیكرده‌وه
"ده‌سته‌یه‌ك یاخود ئه‌نجومه‌نێكى كارگێرى هه‌یه بۆ ئه‌م سه‌ندوقه پێك دێت
له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى و فه‌رمانگه‌ى هه‌واڵگیرى و فه‌رمانگه‌ى چاودێرى دارایى و
چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كى تر و وه‌زارتى ده‌ره‌وه كه كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره‌كانى
عێراق ده‌كه‌ن".
وتیشى"هه‌فته‌ى
داهاتوو بانگێشتی سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌كان بۆ
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ده‌كه‌ن بۆ زانینى رێكاره‌كانیان".
جهشعهمى باسى
له‌وه‌كرد" ژماره‌یه‌كى وردمان له به‌رده‌ستدا نیه بۆ پاره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى
وڵات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له چه‌ند وڵاتێكدا هه‌یه و ته‌نانه‌ت له پێش ساڵى
2003،ژماره‌ى راسته‌قینه و ورد لاى سه‌ندوقى گه‌رانه‌وه‌یه و زانیارى هه‌یه له‌سه‌ر
پاره بلۆككراوهكان له چه‌ند وڵاتیك".