رێواز فایه‌ق جاڕی كۆبونه‌وه‌ی دا
11:25 - 28/11/2020
"زەمەن"
سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، بانگهێشتى گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستان دەکات، بۆ دانیشتنى رۆژى دووشەممەى پەرلەمانى کوردستان.
رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، بەپشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (11)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه رێكه‌وتی 30/11/2020.
دەشڵێت، "تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئامادەى کۆبونەوەکەى پەرلەمانى کوردستان بن".
لەلایەکى ترەوە راگەیاندنی پەرلەمانى کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، خوێندنەوەى یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای پەروەردە و خوێندن لەهەرێمی کوردستان و پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.
بەپێى بەرنامەى راگەیەنراوى کۆبونەوەى رۆژى دووشەممەى پەرلەمان، خوێندنەوە و گفتوگۆ دەکرێت بۆ هەردوو راپۆرتی لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستان و لیژنەی رۆشنبیری وکۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش ولاوان، سەبارەت بە کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات بەئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان.
هەر لە کۆبونەوەى رۆژى دووشەممەى پەرلەماندا، بیرۆکەی پەرلەمانتار (شنۆ ئەشقی) پەیوەست بەهەلی کار دەخرێتەروو.