1092 عیراق

ئه‌ندامێكی په‌ڕله‌مان به‌ كۆرۆنا‌ كۆچی دوایی كرد

11:12 - 25/11/2020

"زه‌مه‌ن"

حوسێن زوھەیری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی فەتح، بەھۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.


نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە حوسێن زوھەیری دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، کۆچی دوایی کردووە.

ھاوکات سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی لە راگەیەنراوێکدا، بۆ کۆچی دوایی حوسێن زوھەیری سەرەخۆشی خۆشی ئاراستەی کەسوکاری ناوبراو کردووە.

ئەمە دووەم ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانلەدەست بدات، پێشتریش لە ١٠ی تەمووزی رابردوودا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، غەیدا کەمبەش دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن