جیهان

پارێزەرەكەی ترەمپ: بەڵگەكان ئەنجامی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی ترەمپ دەگۆڕن

10:00 - 20/11/2020 60 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


رودی جولیانی، پارێزەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند بەڵگەی ئەنجامدانی رێژەیەكی گەورەی ساختەكارییان لە بەردەستدایە كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لە بەرژەوەندی ترەمپ دەگۆڕێت.

 

پارێزەرەكانی ترەمپ، لە بارەی ئەو ساختەكارییانەی كە لە هەڵبژاردنەكانی ٣ی تشرینی یەكەمی سەرۆكایەتی ئەمریكا ئەنجامدراون كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان لە كۆمیتەی نیشتمانی پارتی كۆماری لە واشنتۆن رێكخست.

 

رودی جولیانی ئاماژەی بەوە كرد كە بە گوێرەی ئەنجامە نافەرمییەكان وا رەگەیاندراوە كە بایدن هەڵبژاردنەكانی بردووەتەوە و وتی "ئەمە سەركەوتن نییە، ئەمە فێڵە".

 

جولیانی بەرگریی لەوەش كرد كە ساختەكارییەكی "پلان بۆدارێژڕاو و گشتگیر هەیە" و وتی لە "چەند شارێكی ژێر كۆنترۆڵی دیموكراتەكان چاوپۆشی لە ساختەكارییەكان كراوە".

 

پارێزەرەكەی ترەمپ، كاردانەوەی لە بەرامبەر دۆراندنی زۆربەی ئەو داوا یاساییانەی كە تیمەكەی ترەمپ لە بەرامبەر ساختەكارییەكانی هەڵبژاردنەكان بەرزیكردووەتەوە و وتی، "دادوەری دوژمنمان هەیە، كە بڕیاری وەهایان داوە لە بەرژەوەندی دیموكراتەكان، مێشک قبوڵی ناكات".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement