2926 عیراق

وته‌بێژی كازمی لەبارەی ناردنی ٣٢٠ ملیارەکەی هەرێمه‌وه‌ روونکردنەوە دەدات

11:20 - 15/11/2020

"زەمەن"

وتەبێژى سەرۆکوەزیرانى عێراق ده‌ڵێت، حکومەتى عێراق و هەرێم بۆ ناردنى بڕى 320 ملیار دیناره‌كه‌، ڕیککەوتنێکیان هەیە و رێگه‌ناده‌ن به‌هۆی ململانێی سیاسییه‌وه‌ زیان به‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بگه‌یه‌نرێت.


ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژى مستەفا کازمى، سەرۆکوه‌زیران، به‌ میدیای عێراقی راگه‌یاندووه‌، حکومەتى عێراق و حکومەتى هەرێم بۆ ناردنى بڕى 320 ملیار دیناری موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، ڕیککەوتنێکیان هەیە و بەپێی رێککەوتنەکە دەبێت هەرێمى کوردستان ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى بەغدا بکات و لە ڕێگەى کۆمپانیاى سۆمۆوە".

 

 سەبارەت بە موچەی فه‌رمانبه‌رانی هەرێمی کوردستان و لەخۆنەگرتنی لە یاسای قەرزدا، مەلا تاڵاڵ، وتی، هێزە سیاسییەکان مافی بڕیاردانیان هەیە، لە ئێستادا حکومەت لە سەر موازه‌نه‌ی ساڵی 2019یە، چونکە بودجەی ساڵی 2020 هێشتا پەسەندنەکراوە .

ده‌شڵێت، "بەپێی بودجەی ساڵی 2019، حکومەتی ئێستا بڕی 320 ملیار دیناری عێراقی وەک موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ده‌نێرت و ئەمەش ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمە کە قبوڵ ناکرێت بەهۆی جیاوازی سیاسیەوە زیان بەفەرمانبەرانی هەولێرو سلێمانی بگه‌یه‌نرێت.

 

بەرەبەیانى رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، بە دەنگى زۆرینەى کوتلە شیعییەکان و بەشێک لە سوننەکان، بەبێ رەزامەندى و ئامادەبوونى کورد، پرۆژه‌یاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانی دارایی بەبێ دیاریکردنى بڕى ٣٢٠ ملیار دینارەکەى هەرێم تێپەڕێندرا، ئەوەش کاردانەوەى هەرسێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێمى كوردستانی لێكه‌ته‌وه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن