جیهان

تره‌مپ: هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ساخته‌بوو و دان به‌ هیچ شتێكدا نانێم

05:30 - 15/11/2020 296 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ده‌ڵێت، بایدن ته‌نیا له‌ چاوی میدیای ساخته‌ هه‌ڵبژاردنی بردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ساخته‌بووه‌ و دان به‌ هیچ شتێكدا نانێت.



دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جارێکی تر قسەی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، ته‌نیا له‌ چاوی میدیای ساخته‌دا هه‌ڵبژاردنی بردووه‌ته‌وه‌ و دان به‌ هیچ شتێكدا نانێت.

ده‌شڵێت، رێگایه‌كی درێژیان له‌ به‌رده‌مدایه‌ و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ساخته‌ بووه‌.


ئەو لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، رۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، پەنجاونۆیەمین هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا بەرێوەچوو، دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، جۆ بایدن، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە دۆناڵد ترەمپ بردەوە و بوون بە ٤٦هەمین سەرۆکی ئەمریکا.


هاوكات، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا، تا ئێستا دان بە ئەنجامی هەڵبژاردن و شکستی لە هەڵبژاردندا نانێت و به‌رده‌وام له‌ رێگه‌ی تویته‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ساخته‌بووه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement