جیهان

سه‌رۆكی حزبێك به‌هۆی شكستی تره‌مپه‌وه‌ زیاتر له‌ ده‌فته‌رێك دۆلاری دۆڕاند

02:42 - 08/11/2020 1021 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

نیگێل فاراگ، سەرۆکی حزبی بریكستی به‌ریتانی زیاتر له‌ 13 هه‌زار دۆلار به‌هۆی شكستی تره‌مپه‌وه‌ دۆڕاند.

 

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا، نیگێل فاراگ گره‌وێكی 10 هەزار پاوەندی_زیاتر له‌ 13 هه‌زار دۆلار_ كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ تره‌مپ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌باته‌وه‌.

نیگێل فاراگ، دۆڕاندنی ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ی به‌ شكستێكی كاتی ناوبردووه‌.

نیگێل، پێشتر وێنه‌یه‌كی خۆی له‌ نزیك كۆشكی سپی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ پارچه‌ كاغه‌زێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و به‌های گره‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر نوسراوه‌، رایگەیاند بوو کە "بە تەواوی گەشبینە" لەبارەی بردنەوەی تره‌مپه‌وه‌.

بەپێی تۆڕی ئەکشن، گرەو لەسەر هەڵبژاردنی ئەم دواییەی ئەمریکا، ژماره‌ی پێوانه‌ی شکاندوه‌ و 500 ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاندووه‌.

 دوێنێ شه‌ممه‌، جۆ بایدن دوای به‌ ده‌ستهێنانی 284 ده‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ 46هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرا، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement