بۆچی ئه‌مڕۆ له سلێمانی سزای نه‌به‌ستنی ماسك جێبه‌جێنه‌كرا؟
09:50 - 30/10/2020
زه‌مه‌ن - سلێمانی
وا بڵاوكرایه‌وه
كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌ست بهجێبهجێكرنی وه‌رگرتنی
سزای نه‌به‌ستنی ماسك بكرێت به‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له شوێنی گشتی و له‌ناو ئۆتۆمبێلدا
ماسكیان نه‌به‌ستبێت، به‌ڵام ئه‌و رێوشوێنه نه‌گیرایه به‌ر.
جێبه‌جێكردنی
سزای نه‌به‌ستنی ماسك به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا بڕیارێكه له له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی
ناوخۆی هه‌رێمه‌وه ده‌ركراوه‌و له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه له هه‌ردوو
پارێزگای هه‌ولێرو دهۆكه‌وه چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دوینێ رۆژی پێنجشه‌ممه،
وابڵاوكرایه‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ی 10ی 2020 له سلێمانیش بڕیاره‌كه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی
ئه‌و زانیاریانه‌ی "زه‌مه‌ن" له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری حكومه‌تی خۆجێی
سلێمانیه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی
سلێمانی، ئه‌مڕۆ ئه‌فسه‌رانی هاتوچۆی رانه‌سپاردووه بۆ جێبه‌جێكردنی و نه‌یخستۆته
بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ناو براو بڕیاره‌كه ده‌خاته به‌رده‌م لیژنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای سلێمانی
تاوه‌كوو تاوتوێی بكه‌ن و بڕیارێكی له باره‌وه بده‌ن.
لیژنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی
سلێمانی؛ پێكدێت كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگا‌و قایمقامیه‌ت و پۆلیس و
ئاسایش و ته‌ندروستی و چه‌ند لایه‌نێكی تر، كه ماوه‌ی شه‌ش مانگه بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیار‌و رێنماییه‌كانی نه‌خۆشی كۆرۆنا له پارێزگاكان دروستبووه.
سزای نه‌به‌ستنی
ماسك به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دوو جۆر شوێن ده‌گرێته‌وه؛
یه‌كه‌م؛
ناوبازارو دوكاندارو مۆڵه‌كان، كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
دووه‌م: ناوئۆتۆمبێل
و سه‌رنشینانی، كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی هاتوچۆوه جێبه‌جێده‌كرێت و ئه‌و كه‌سانه
ده‌گرێته‌وه كه شۆفێره‌كه سه‌رنشینێكی هه‌ڵگرتبێت و ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها بوو و
ماسكی نه‌به‌ستبوو سزا نادرێت.