وەزارەتی كشتوكاڵ هەنگاوێكی نوێ بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی پەتاتە دەگرێتەبەر
06:55 - 26/10/2020
"زەمەن"
لەژێر چاودێری وەزارەتی
كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو گرێبەست لەنێوان كارگەكانی جپسی پەتاتە و جوتیارانی پەتاتە
دەكرێت بۆ كڕینەوەی بەرهەمی پەتاتە و خولی راهێنانیش بۆ جوتیاران دەكرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە
26/10/2020، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی
كارگەكانی جپسی پەتاتە و نوێنەری جوتیارانی پەتاتەی كرد و له كۆبوونهوهكهدا گفتوگۆكرا لەسەر هاوردەكردنی جۆرەكانی بنەتۆی پەتاتە بۆ ئەوەی جوتیاران بیچێن و كارگەكانیش لێیان بكڕنەوە.
به پێی راگهیهنراوی
وهزارهتی كشتوكاڵ، گرێبەستێكی یاسایی لەنێوان
كارگەكان و جوتیارانی پەتاتە دەكرێت بۆ ئەوەی كارگەكان بەرهەمی جوتیاران بكڕنەوە،
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی گرێبەستەكە دەكات بۆ ئەوەی هەردوولا
پابەندبن بە گرێبەستەكە.
ئاماژهی بهوهشكردووه،
بەشێكی تری كۆبوونەوەكە گفتوگۆكرا لەسەر كاتی دانانی باجی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی
پەتاتە، جوتیاران كات و بڕی باجەکەیان بەلاوە پەسند بوو.
له كۆبوونهوهكهدا
بڕیادرا هەماهەنگیەكان بەردەوامبن بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی ئەمەش لەرێگەی بەدواداچوون
و گرتنەبەری چەند هەنگاوێكی پێویست، هاوكات بڕیاردرا بە كردنەوەی خولی راهێنان بۆ
جوتیارانی پەتاتە تایبەت بە دواین زانیاری لەسەر بەرهەمهێنانی پەتاتە.