ئاکرێ.. شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و گەریلا دروستبوو
08:25 - 25/10/2020
"زەمەن"
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گوندی بامشمشی
سەر بە ناحیەی دینارتەی قەزای ئاکرێ، شەڕ لە نێوان هێزەكانی پارتی كرێكارانی
كوردستان و پێشمەرگەدا روویدا.
پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای"زەمەن"
لە ئاکرێ رایگەیاند، "لە نزیك گوندی بامشمشی سەر بە ناحیەی دینارتەی سنوری ئاكرێ،
شەڕ لە نێوان پێشمەرگەو گەریلا دا دروستبوەو لە شەرەكەدا ئاڕ بی جی بەكارهاتووە".
دەشڵێت، شەڕەکە کاتێک
روویداوە هێزێکی پێشمەرگەی پارتی چونەتە سنورەکە و سەرقاڵی دانانی رەبیە بوون،
دواتر پێکدادان لە نێوان ئەو هێزە و گەریلاکانی پەکەکە لەو سنورە روویداوە.
تائێستا زیانی كۆتایی شەرەكە نەزانراوەك هەروەها
وەزارتی پێشمەرگەو پارتی كرێكارانی كوردستان "پ، ك، ك" هیچ قسەیەكیان لەسەر
شەڕەکە نەكردووە.