397 وەرزش

ریاڵ مەدرید یاری كلاسیكۆی بردەوە

07:05 - 24/10/2020

"زەمەن"

 

لە یاریگای كامپ نۆ هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لە هەفتەی حەوتەمی بە یەگەیشتن.

 
یاری كلاسیكۆی ئەمجارە هەر لە سەرەتاوە بە گەرموگوڕی دەستیپێكردووە هەردوولا هێرشیان دەكردە سەر گۆڵی یەكتر.

لە خولەكی پێنجی یارییەكەدا ڤالڤێردی ئۆرگوایی یانەی شاهانەی بە گۆڵێك پێشخست.

وەڵامی بەرشەلۆنە خێرابوو، لە خولەكی هەشتدا ئانسۆ فاتی گۆڵی یەكسانبوونەوەی كردەوە، گێمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایی هات.

گێمی دووەم هەرچەندە لەسەرەتادا بەرشەلۆنە باڵادەست بوو، بەڵام ریاڵ لە رێی كاپتنە جەنگاوەرەكەیەوە لە خولەكی 63 گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد.

هێرشە هەڵگەڕاو و رێكخراوەكانی یانە مەدریدییەكە درێژەیان هەبوو، تا لە خولەكی 90 لۆكا مۆدریچی كرواتی بە شێوەیەكی جوان گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆماركردو دۆڕانێكی قورسی دووچاری میسی و هاوڕێكانی كرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن