سبەینێ خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستپێدەكاتەوە
11:11 - 23/10/2020
"زهمهن"
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان رایگهیاند، بایكۆت ناشكێنن و سبهینێ
خۆپیشاندان ئهنجام دهدهن.
لهراگهیهنراوێكدا ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان ئاماژهی بهوهكردووه "بەداخەوە زۆرینەی
بەڕێوەبەرەکان و بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیان و کەلار لە جیاتی دابینکردن و داکۆکی
لە مافەکانی مامۆستا، لەهەوڵی شکاندنی بایکۆتن لەژێر فشاری حزبی و حکومیدا".
ههروهها جهخت لهوه دهكهنهوه "لەبەرئەوە ئێمە وەکو مامۆستایان
جەخت دەکەینەوە لەسەر بایکۆتی هەموو جۆرێکی پرۆسەی خوێندن و ناچینە ژێر باری هیچ
فشارێکی حزبی و حکومی، ههر بۆیه ڕۆژی شەمە کاتژمێر 10 ی سەر لەبەیانی خۆپیشاندانی
بەرفراوان ئەنجام دەدەین".
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
مامۆستایانی سەربەرزی گەرمیان
سێ شەمە 20 / 10 / 2020 کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرەکانی ئامادەیی سنوری پەروەردەی
گەرمیان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار ئەنجام
درا، بەداخەوە زۆرینەی بەڕێوەبەرەکان و بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیان و کەلار لە جیاتی
دابینکردن و داکۆکی لە مافەکانی مامۆستا، لەهەوڵی شکاندنی بایکۆتن لەژێر فشاری حزبی
و حکومیدا. لەکاتێکدا سەرجەم بەڕێوەبەرەکان واژویان کردوە کە بایکۆتی پرۆسەی خوێندن
دەکەن تا جێبەجێ کردنی داواکارییەکان، بەڵام پەشیمان بونەتەوە لەژێر فشاری بەڕێوەبەری
پەروەردەی گەرمیان و کەلار .
لەبەرئەوە ئێمە وەکو مامۆستایان جەخت دەکەینەوە لەسەر بایکۆتی هەموو جۆرێکی
پرۆسەی خوێندن و ناچینە ژێر باری هیچ فشارێکی حزبی و حکومی .
داوا لەمامۆستایانی بەڕێز دەکەین پاڵپشت و هاوکارمان بن بەشێوەیەکی بەرفراوان
بەشداری چالاکیەکان بکەن .
ڕۆژی شەمە 24 / 10/ 2020 کاتژمێر 10 ی سەر لەبەیانی خۆپیشاندانی بەرفراوان
ئەنجام دەدەین لەپێش پەروەردەی کەلار
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان