دەرماڵەی نازناوی زانستی تەنھا بۆ مامۆستایانی زانکۆ خەرج ده‌كرێت
08:52 - 23/10/2020
"زه‌مه‌ن"
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشكرای ده‌كات، وەزارەتی خوێندنی باڵا پێشنیاری بۆ لیژنەی باڵای چاکسازی
کردوە کە دەرماڵەی نازناوی زانستی تەنھا بۆ
مامۆستایانی زانکۆ خەرج بکرێ، ئه‌وه‌ش به
"غه‌درێكی گه‌وره" ناوده‌بات.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان
لە هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك له‌نوسینێکیدا بەناوی (غەدرێکی گەورە بە ڕۆژی ڕوناک) رایگه‌یاندووه
"وەزارەتی خوێندنی باڵا پێشنیاری بۆ
لیژنەی باڵای چاکسازی کردوە کە دەرماڵەی نازناوی زانستی تەنھا بۆ مامۆستایانی زانکۆ خەرج بکرێ".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "وەک لە راپۆرتی لیژنەی باڵای
چاکسازی ھاتوە؛لە لاپەرە ٩٨ لەخاڵی دەیەم دەڵێت :دەرماڵەی نازناوی
زانستی پێویستە تەنھا بۆ مامۆستایانی وەزارەتی خوێندنی باڵا خەرج بکرێ .بۆ ئەو فەرمانبەرانەی
بە فعلی کاری وانە وتنەوە دەکەن و بۆ وەزارەتەکانی دیکە خەرج نەکرێ".
په‌رله‌مانتاره‌كه
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "ئەم بریارە پێچەوانەی دەقی یاسای ژمارە ٩ی
ساڵی ٢٠١٢ یە کە لەپەرلەمان دەرچوەو لە ئێشتادا بەرکارە، سەبارەت بەبەخشینی
نازناوی زانستی بۆ ھەڵگرانی بروانامەی ماستەرو دکتۆرا لەدەرەوەی وەزارەتی خوێندنی
باڵا".
عەبدولستار مەجید داوا ده‌كات ئه‌و پێشنیاره كاری پێنه‌كرێ.