لە سلێمانى چوار منداڵ کە هەڵگرى کۆرۆنا بوون گیانیان لەدەستداوە
09:51 - 22/10/2020
"زەمەن"
بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى
منداڵانى سلێمانى ئاشکرایکرد، لە سلێمانى چوار منداڵ کە هەڵگرى کۆرۆنا بوون گیانیان
لەدەستدا.
د. پشدەر عەبدولڵا
بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەی (د.جەمال ئەحمەد ڕەشید منداڵانی فێرکاری ــ سلێمانی)
بە "زەمەن"ى راگەیاند، چوار
منداڵ کە هەڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و نەخۆشى تریان هەبووە گیانیان لەدەستداوە.
وتیشى، ئەو منداڵانە تەمەنیان لە نێوان یەک بۆ ١٠ ساڵدا بووە و یەکێکیان تەمەنى لە خوار یەک ساڵەوە بووە.
د. پشدەر عەبدولڵا ئاماژەى بەوەشکرد، لە ئێستادا مەترسى بڵاوبوونەوەى زیاترى ڤایرۆسەکە لەناو منداڵاندا هەیە بە تایبەت منداڵانى تەمەن خوار یەک ساڵ.