413 کەلتور

چۆن تەرمی نالی بهێنینەوە؟

09:42 - 19/10/2020

یوسف عیزەدین

 

مامۆستا "ڕێبوار حەمە تۆفیق" دەمێک ساڵە عەوداڵی دۆزینەوەو ساغکردنەوەی نهێنی و پەنهانەکانی مێژووە شاراوەکەی ژیانی نالی-یەو ئیدی ماوەیەک لەغایەڵەی ئەوەدابوو چۆن چۆنی تەرمی نالی بهێنرێتەوە کوردستان.. بەندەش یەكێکە لەو زاتانەی کەلەڕێی نامەو گفتوگۆوە لەلایەن خودی خاوەن پرۆژەکەوە پرسی پێکراوە.. ئاشکراشە هیچ سنوورێک لەبەردەم دەستپێشخەرییە جدی و باشەکاندا نییەو بەڵام ئەگەر پرۆژەیەکی وا توانی هەموو ئاستەنگ و لەمپەرەکان تێپەڕبکات کەهەندێکی کاتێک زۆر بەجدی بیری لێبکەیتەوە..

 

ڕەشبین دەبیت و هەستدەکەیت هەر هیچ نەبێت لەمڕۆدا لەمەحاڵەوە نزیکە!؟ بەڵام وەک گریمانەیەک ئەگەر تەرمی ئەو زاتە گەورەیە هێنرایەوە.. هەرچەند وەک ڕاوبۆچوونی شەخسی خۆم نەهێنانەوەی باشترە!؟ ببرێتە کام "خاک و خۆڵ" و لەکامیان بنێژرێت ؟! چونکە تا ئێستا وامان بیستووە کەنالی خەڵکی "خاک و خۆڵە" و دوو خاک و خۆڵ-یش هەیە؟! بەڵام بەپێی ئەم کتێبە تایبەتە بەنووسەرە عوسمانییەکان و بەتایبەتیش لەو پەرەگرافەدا کەئاماژە بە"نالی مەلا خضر" کراوە؛ گوایە نالی خەڵکی ناوچەی قەرەداغی سەر بەسلێمانی-یە و هەروەها بەپێی ئەو ساڵەی کەدەستنیشانکەری گەڕانەوەی نالی-یە لەحەجەوە بۆ ئەستەنبووڵ و مردن و ناشتنیشی لەگۆڕستانی "قەرەجە ئەحمەد" ساڵی ١٢٩٠ نووسراوەو ئەگەر ساڵی شەمسی نەبێت و هیجری بێت ئەوە دەکاتە ساڵی ١٨٦٨ ی زایینی و ئەمەش ساڵی گەڕانەوەیەتی لەحەج و ڕاستییەکەی وەک لەو پەرەگرافەشدا هاتووە پاش ماوەیەک لەڕێزگرتن و ئیعتیباردانانی خەڵکەکە بۆ نالی؛ نالی فەوت دەکات و دنیای فانی بۆ هەتا هەتا جێ دەهێڵێت. هەر چەند بەرواری ساڵی هاتنە نێو ئەستەنبووڵ و بەرواری مەرگی یەک ساڵەو جیا نەکراوەتەوە، کەواتە ئەمە بەڵگەیە بۆ ئەوەی لەهەمان ساڵی هاتنە نێو ئەستەنبووڵ و ئەو مانەوە کەمەیدا وەفاتی کردووە.. کە دەکاتە ١٥٢ ساڵ لەمەوپێش و شایانی باسیشە لەڕێی هەندێک سەرچاوەو بەڵگەی تریشەوە، ئەوەی کەدەتوانم بەدەستی بهێنم لەهەوڵدانی هەڵهێنجانی هەر زانیارییەکم کەببێتە ڕۆشنایی بۆ مامۆستا ڕێبوار و سەرجەم ئەوانەی دەیانەوێت لەدنیای لێکۆڵینەوەو ساغکردنەوەی بگرەو بەردە مێژووییەکاندا شوێن پەنجەیان دیار بێت، ئەوەندەی پێمبکرێت لەهەوڵداندا بەردەوام دەبم.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن