وردەکارى دەستگیرکردنى مامۆستا هەڵۆ
03:15 - 18/10/2020
"زەمەن"
ئەمڕۆ مامۆستا هەڵۆ حەمە رەشید مامۆستاى ئاینى لەسەر سکاڵاى پەیمانگەی هونەرە
جوانەكانی سلێمانی و داواكاری گشتی دەستگیر کرا و پۆلیسى سلێمانى وردەکارییەکەى
ئاشکرا دەکات.
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتى
پۆلیسی سلێمانی بە "زەمەن"ى راگەیاند، دواى ئەوەى لەلایەن پەیمانگەی هونەرە
جوانەكانی سلێمانییەوە بەتۆمەتى ناوزڕاندن سکاڵا لەسەر مامۆستا هەڵۆ حەمە رەشید
تۆمار کراوە، داواکارى گشتى سکاڵاکەى جوڵاندووە و ئەمڕۆ بانگهێشتى بنكەی پۆلیسی بەختیاری
کراوە و لە ئێستادا دادوەر بەپێی 433 لەیاسای سزادانی عێراقی بەتۆمەتی ناوزڕاندن
رایگرتووە.
وتیشى، لێکۆڵینەوە لە
دۆسیەکە دەکرێت و لە چەند رۆژى داهاتوو بە کافەلەت ئازاد دەکرێت تا رۆژى
دادگاییکردنى.
مامۆستا هەڵۆ حەمە ڕەشید، ساڵی رابردووش رەخنەی توندی لە گۆرانییەکى هونهرمهند ماریا هەورامى گرت ئەوەش كاردانەوەی گەورەی
بەدوای خۆیدا هێنا و پاشان مامۆستا هەڵۆ داوای لێبوردنی لێكرد.