346 کوردستان

ئاگادارییەک لە هاتوچۆى هەولێرەوە

01:59 - 18/10/2020

"زەمەن" 

وتەبێژى هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ماوەى تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی ژمارە کاتی، 60 رۆژە، بەڵام لە رۆژی تۆمارکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیادا هەژماردەکرێت.


فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆی هەولێر لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، "سەرجەم هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە کەوا ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی (ژمارەکاتی)، 60 رۆژە و هەژمارکردنی ئەو ماوەیەش لە رۆژی تۆمارکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا حیساب دەکرێت".

دەشڵێت: "ئەمەش مانای ئەوەیە ماوەکە دوو مانگ نییە چونکە مەرج نییە هەموو دوو مانگێک بکاتە 60 رۆژ، بەڵکو لەوانەیە زیاتر یاخود کەمتر بێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن