سبەینێ كارەبا كەمدەبێتەوە
10:39 - 17/10/2020
"زەمەن"
بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند، سبەینێ بەهۆی چاكسازیی لەكێڵگەكانی غازی كۆرمۆر بۆ دوو كاتژمێر كارەبا كەم دەبێتەوە.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم، هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكاتەوە سبەینێ لە كاتژمێر 8ی بەیانی یەوە تاوەكو 4ی ئێوارە گۆڕانكاریی 2 كاتژمێر لەبەرنامەی پێدانی كارەبا دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەو چاكسازیی و كاروباری چاككرنەوە كە كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەكانی كۆرمۆر ئەنجامی دەدات".
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، "ئەو چاكسازییە بەشێكە لە پرۆسەی خۆئامادەكردن بۆ وەرزی زستان، كە بەهۆیەوە بڕی 800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەكات، وەزاەرتی كارەبا لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی كەمبوونەوەی پەستانی غاز تەنیا بۆ دوو كاتژمێر كارەبا كاریگەریی لەسەر هاوبەشانی كارەبا هەبێت".
سەبارەت بە ئاسایی بوونەوەی كاتەكانی پێدانی كارەبا ئاماژەبەوەكراوە، "دوای تەواوبوونی پرۆسەی چاكسازیی لەكێڵگەكانی كۆرمۆر وەزارەتی كارەبا لەڕێگەی تێمەكانی كۆنترۆڵ و وێستگەكانی كارەباوە كار بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخەكە دەكات".