573 جیهان

ئەمریکا لە بارەی سیستمی S-400ەوە هۆشداریی بە تورکیا دەدات

09:13 - 17/10/2020

  "زەمەن" 

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر ئەو هەواڵانەی لەبارەی هەوڵەکانی تورکیا بۆ تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگریی S-400 راست بن، پنتاگۆن بە توندی ئیدانەی دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا جۆناسان ھۆفمان وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەگەر ئەم ھەواڵانە راست بن، وەزارەتی بەرگریی بە توندی ئیدانەی ئەم تاقیکردنەوەیە دەکات. بە ئاشکرای ئاماژەمان بەوە کردووە کە سیستمی S-400  لەگەڵ پەیوەستەیی تورکیا بە ناتۆ و ئەمریکا یەکناگرێتەوە".

روونیشیکردووەتەوە، ئەوان دژی کڕینی ئەم سیستەمەبوون لەلایەن تورکیاوە و وتیشی، "نیگەرانین لە بەرامبەر ھەواڵی بەکارھێنانی سیستمەکە بە شێوەیەکی کرداریی لەلایەن تورکیاوە. نابێ چالاک بکرێت. ئەنجامدانی ئەمە مەترسی کێشەی جددی لە پەیوەندییەکانی ئەمنیمان لێدەکەوێتەوە".

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەشدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی کڕینی سیستمی  S-400، بەشداری تورکیا لە پرۆگرامی F-35 ھەڵپەسێردراوە و وتیشی، " سیستمی  S-400، رێگرە لە ئەنجامدانی ھەماھەنگی لە بوارەکانی دیکەدا".

ئەو راگەیەنراوەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کاتێکدایە، سەرەڕای دژایەتییەکانی پنتاگۆن، تورکیا بەردەوامە لە هەواڵەکانی بۆ تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگری سیستمی  S-400،ی روسی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن