سەرۆکی پارتی وەتەن: عەبدوڵا ئۆجه‌لان ئازاد ده‌كرێت
08:38 - 15/10/2020
"زەمەن"
سەرۆکی پارتی وەتەنی رایگه‌یاند، دەوڵەتی تورکیا عەبدوڵا ئۆجالان بەزوویی
ئازاد دەکات و ناچاری دەکات کە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا په‌یامێك ئاراسته‌ی
پارته‌كه‌ی بكات.
دوغو پرینجەک، سەرۆکی پارتی وەتەنی لە لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا،
پشتیوانی خۆی بۆ ئایهان بیلگن، هاوسه‌رۆكی شارەوانی لەسه‌ركار لادراوی شاری قارس،
لە پارتی دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په) ده‌ربڕی و رایگه‌یاند "هەڵسوکەوتی بیلگن
زۆر بوێرانە بوو. ئەو هەڵوێستە لەلایەن نەتەوەکانەوە ڕێزی لێدەگیردرێت".
هه‌ره‌ها سەرۆکی پارتی وەتەنی ئاشكراشی كرد "دەوڵەتی تورکیا بەزوویی عەبدوڵا
ئۆجه‌لان ئازاد دەکات".
باسی له‌وه‌شكردووه، كه ده‌وڵه‌تی توركیا عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی
پێشووی په‌كه‌كه ناچار دەکات کە لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا بە پارتەکەی بڵێت:
چەکی خۆیان دابنێن و بڵێن کە هەڵەمان کرد.
لە 15ی شوباتی ساڵی 1999 عه‌بدوڵا
ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان، لە نایرۆبی رفێندرا و پاشان گواسترایەوە بۆ
دوورگەی ئیمراڵی تورکیا و زیندانی کرا و تائێستاش لەوێدا ماوەتەوە.