بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیانەوە پزیشكان نەخۆشخانەیان جێهێشت
12:06 - 24/09/2020
"زەمەن"
بەهۆی پێنەدانی مووچەكانیانەوە، شەوی رابردوەوە سەرجەم پزیشكەكان لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕە و بەشی فریاكەوتنی تەندروستی چەمچەماڵ دەستیان لەكارهەڵگرت و نەخۆشخانەكەیان بەجێهێشتووە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ روونكردنەوەیەكی بلاوكردەوەو رایگەیاند، "بەهۆی دواكەوتن و پێنەدانی مووچەكانیان جارێكی تر پزیشكانی مقیم لە هەرێمی كوردستان پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە راپەڕین و گەرمیان و قەزای چەمچەماڵ مانیان لەكارەكانیان گرت".
لە بەشێكی تری روونكردنەوەكەدا هاتووە، " لە شەوی رابردوەوە سەرجەم پزیشكە "مقیم" ەكان لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕە و بەشی فریاكەوتن سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ دەستیان لەكارهەڵگرت و نەخۆشخانەكەیان بەجێهێشتووە".