زانكۆی سلێمانی كاتی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریكرد
06:16 - 23/09/2020
"زەمەن"
لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی دا بڕیاردرا سەرەتای مانگی داهاتوو خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین دەستپێبكات.
ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی ئەمڕۆ كۆبوەوەو بڕياریدا، "تا ئەو كاتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕزامەندی دەرئەبڕێت لەسەر دابینكردنی پارەی كۆمپانیای پاكەرەوە و چاكەرەوە بۆ بە شەناوخۆییەكان خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت".
بەپێی بڕیاركە، "بە بێ كردنەوەی بەشەناوخۆییەكان دەوامی ناو كامپ ناكرێت ، پڕۆسەی ڕەزامەندی دەربڕینی وەزارەتی دارایی و تەندەرینی كۆمپانیاكان شەش هەفتەی پێویستە ، لەبەر ئەوە خوێندنی ناو كامپ ۲۰-١١-٢٠٢٠ دەست پێدەكات".