467 تەندروستی

چەند رێنماییەک بۆ ئەو کەسانەی بە وەرزی سارد هەستەوەر دەبن

12:12 - 21/09/2020

زەمەن-تەندروستی

لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما، ئەگەرەکانی توشبوون بە هەستەوەری وەرزی(حەساسییەت) زیاتر دەبێت، وەک پژمین و هەڵامەت و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جەستە، بۆ ئەمەش ماڵپەڕی ئەلفەن چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە، لەوانە:-

 

- دوای ئەوەی لە دەرەوە گەڕایتەوە ماڵەوە دەستەکانت بشۆ.
- هەوڵبدە زۆر نەچیتە دەرەوە، ئەگەر کەسێکی هەستیاریت بە وەرزی سەرما.
- گرنگی بە خواردنەوەی ئاو و سەوزەو میوە بدە.
- هەوڵبدە لە شوێنی پاکدا هەوا هەڵمژیت.
- دەتوانیت بەپێی رێنمایی تەندروستی، دەرمانی سروشتی بەکاربێنیت.
- گرنگی بە ڤیتامین سی بدە و هەوڵبدە بە خواردن بەرگری لەشت بەهێز بکەیت.

- هەوڵبدە دوو هەوا نەکەویتو پلەی گەرمای ژوورەکەت با زۆر بەرزنەبێت یاخود زۆر سارد نەبێت.

- گرنگی بە خواردنەوەی گەرم بدە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن