کەشناسی وادەی کۆتایهاتنی گەرما و هاتنی شەپۆلێکی سەرمای راگەیاند
10:47 - 21/09/2020
"زەمەن"
بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی
هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما دادەبەزن و لە سەرەتای هەفتەی
داهاتووشەوە پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو روو لە نزمبوونەوە دەکەن.
لە راگەیەنراوێکدا
کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، سبەی سێشەممە، کۆتا رۆژە بۆ بەرزی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی
هەرێمی کوردستان و لە سەنتەری پارێزگاکاندا بەرزترین پلەکانی گەرما لە نێوان ٣٨ بۆ
٤٠ پلە دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە رۆژی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما بە نزیکەی سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن
و سەرەتای هەفتەی داهاتووش پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.
بەپێی پێشبینییەکانی
کەشناسی، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەرزترین پلەی گەرما لە سەنتەری
پارێزگاکاندا ٣٥ پلە یان کەمتر دەبێت