ئەمریکا کۆمەڵێک سزای بەسەر ئێران‌دا سەپاند
05:01 - 20/09/2020
"زەمەن"
ئیداره‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند،
جارێكی دیكه ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندنه‌وه كه له میانی رێككه‌وتننامه‌ی
ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵیگرتبوون.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "له‌مڕۆوه وه‌ك
ئه‌مریکا ئه‌و سزایانه (به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنینه‌وه) كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌ڵگیراون. ته‌واوی ئه‌و سزایانه به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنینه‌وه
كه له بڕیاره‌كانی ژماره‌ی ١٦٩٦، ١٧٣٧، ١٧٤٧، ١٨٠٣، ١٨٣٥ و ١٩٢٩ی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتوون".
لە راگەیەنراوەکەدا
پۆمپیۆ دەڵێت، "خه‌مساردی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر ئێران،
رێگه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته كرده‌وه له ١٨ی تشرینی یه‌كه‌مدا چه‌كی كلاسیكی بفرۆشێت.
ئه‌مریكاش بۆ رێگه‌گرتن له‌مه رێوشوێنی پێویستی گرته به‌ر".
هاوکات، داوا له سه‌رجه‌م
وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دەکات كه پابەندی ئەو
بڕیارەبن، دەشڵێت، گه‌مارۆی چه‌ك ده‌بێته
هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی وه‌ك كارپێكردن و پیتاندنی یۆرانیۆم و رێگه‌گرتن
له تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی بالیستیكی و پێشخستنی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
پۆمپیۆ ئاماژەی
بەوەشکردووە، "سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان له پێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییدایه."
دوای رێککەوتنی
ئەمریکا و وڵاتانی پێنج کۆی یەک، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی چەند سزایەکی
سەر ئێرانی هەڵگرت و دواتر ئەمریکا لە رێککەوتنەکە کشایەوە.