لە ئێواراندا ئەم خواردنانە مەخۆ
09:06 - 20/09/2020
زەمەن-تەندروستی
ناتالیا کروگلوف شارەزای بەناوبانگی روسی لە
بواری خۆراکدا دەڵێت، پێویستە لە ئێواراندا خواردنی قورسی وەک شیرینی و گۆشت و
ئەوانەی لە هەویر دروست دەکرێت نەخورێن.
ناتالیا
کروگلوف بەناوبانگی روسی لە بواری خۆراکدا روونیکردەوە، خواردنی شیرینی و گۆشت و
ئەوانەی لە هەویر دروستکراون، قورسن و 4 بۆ 5 کاتژمێری دەوێت تاوەکو هەرس دەبن لە
گەدەدا.
لەلایەکی دیکەشەوە باسی لەوەشکرد، پێویستە لە
ئێواراندا ئەو خواردنانە نەخورێت کە رێژەیەکی زۆر لە گەرمۆکەیان تێدایە و گرنگی
بەو خواردنانە بدرێت رێژەی ریشاڵ تێیاندا بەرزە.
رێنمایشی کرد کە ئێواران گرنگی بە خواردنی
سەوزە و ماسی و مریشک بدرێت بەبێ بەبێ ئەوەی سور بکرێتەوە و کەمێک میوەش لە جیاتی
شیرینی بخورێت.