شێخ جەعفەر شێخ مستەفا روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە
10:47 - 18/09/2020
"زهمهن"
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رەتیدەکاتەوە هیچ لێدوانێکى دابێت لەسەر کتێبەکەى مەلا بەختیار
نووسینگەی اگەیاندنی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە، لە روونکردەوەکەدا هاتووە،"لێدوانێك بەناوی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفاوە سەبارەت بە كتێبەكەی بەڕێز مەلا بەختیار بڵاوكراوەتەوە كە دوورە لە ڕاستییەوە و بە هیچ شێوەیەك بەڕێز شێخ جەعفەر لێدوانی لەو شێوەیەی نەداوە و تەواوی ئەو بابەتەی چاودێر ڕەتدەكەینەوە".
ئەمڕۆ پەڕەی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، لێدوانێكی بەناوی شێخ جەعفەر مستەفا جیضگرى سەرۆکى هەرێمەوە بڵاوكردەوە کە گوایە وتویەتی "وتەكانی مەلابەختیار تەواوە و مێژوو شاهیدی ئەو رووداوەیە باشترە برادەرانی گۆڕان بێدەنگ بن".
دەقى روونکردنەوەکە:
ڕوونكردنەوەیەك لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە سەبارەت بە هەواڵێكی پەیجی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك
ئەمڕۆ لێدوانێك بەناوی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفاوە سەبارەت بە كتێبەكەی بەڕێز مەلا بەختیار بڵاوكراوەتەوە كە دوورە لە ڕاستییەوە و بە هیچ شێوەیەك بەڕێز شێخ جەعفەر لێدوانی لەو شێوەیەی نەداوە و تەواوی ئەو بابەتەی چاودێر ڕەتدەكەینەوە
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
18-9-2020.