سەنتەری نیشتمانی ئەمەریکا: داعش توانای ھەستانەوەی ھەیە
09:32 - 18/09/2020
"زه‌مه‌ن"
به‌ڕێوه‌به‌ری سەنتەری نیشتمانی ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، تائێستاش داعش
توانای ئەنجامدانی کردەوە تیرۆرستییەکانی لە عێراق و سووریا ماوەو نزیكه‌ی 20 گروپ له‌ژێر چه‌تری داعش دا كار
ده‌كه‌ن.
کریستۆڤەر میلەر، بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانی ئەمەریکا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی
تیرۆر رایگەیاند "رێکخراوی تیرۆریستی داعش، سەلماندویەتی توانای هەستانەوەی هەیە،
لەماوەی رابردووش‌دا، چەندین کردەوەی تیۆریستی لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووه، له‌ئێستادا ئامانجی سەرەکی داعش رزگارکردنی هەزاران ئەندام
و کەسوکاریانە كه لە زیندانەكانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریادان و پێشتریش چه‌ند
جارێك هه‌وڵی هه‌ڵاتن و رزگار كردنیان داوه.
بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانی ئەمەریکا ئاشكراشی كردووه "نزیکەی 20 گرووپ بە ناوی
جیاجیا لە وڵاتانی دیکەی جیهاندا، لە ژێر چەتری داعشدا کاردەکەن و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن".