تەرمی خێزانە كوردەكە لە بەغداوە دەهێنرێتەوە سلێمانی
09:26 - 17/09/2020
"زەمەن"
ئەمرۆ تەرمی ئەو خێزانە كوردەی لە بەغداى پایتەختى عێراق كوژران دەهێنرێنەوە سلێمانی و لە گۆڕستانی سەیوان بە خاكدەسپێدرێن.
بەوتەی كەس و كارەكەی، "ئەمرۆ تەرمی دارا ڕەشید و هاوسەرەكەی و شیلانی كچی لە بەغداوە دەهێنرێنەوە سلێمانی و لە گۆڕستانی سەیوان بەخاكدەسپێدرێن".
ئەو خێزانە كوردە شەوی چوار شەممە لە ماڵەكەی خۆیاندا لە گەڕەكی مەنسوری بەغدا كوژران و دوێنێش تاوانبارەكان لە هەولێر دەستگیركران و دانیان بەتاوانەكەدا نا.