1600 کوردستان

وردەکاریی نوێ لەبارەی سەربڕینی خێزانە کوردەکەی بەغدا

02:00 - 16/09/2020

  "زەمەن" 

شەوی رابردوو، خێزانێکی کورد کە لە سێ کەس پێکهاتبوون، لە ماڵەکەی خۆیاندا لە بەغدا، سەربڕدران، بەپێی وتەکانی پزیشکی دادوەریش، شیلان پێش کوژرانی دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر.


میدیا عێراقییەکان وردەکاریی نوێی سەربڕینی خێزانە کوردەکەی بەغدایان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیان بەوەکردووە، رووداوەکە کاتژمیر ١١ی شەوی رابردوو روویداوە هێرشبەرەکانیش بەناوی هێزی ئەمنی چووەتەسەر ماڵەکە.

ئەو خێزانە کوردە لە گەڕەکی مەنسوریەی بەغدا لە شوقەیەکدا ژیاون و خەڵكی شاری سلێمانین و ماوەیەکی زۆرە لە بەغدان و رووداوەکە لەلایەن چەند کەسانێکی نەناسراوەوە ئەنجامدراوە و تا ئێستا دیارنییە ئەو کەسانە بەمەبەستی دزی چوونەتە سەر ئەو خێزانە یان کارێکی تیرۆریستی بووە.

هاوکات، بەوتەی پزیشکی داد کە توێکاریی بۆ تەرمەکان کردووە دەرکەوتووە کە کچە پزیشکەکە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر و دەست و قاچیشیان بڕیوە و باوکەکەش سەری لە جەستەی جیاکراوەتەوە و دایکەکەش بەچەقۆ و بەشێوازێکی دڕندانە کوژراوە.

بڕیارە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان تەرمەکانیان بهێندرێتەوە شاری سلێمانی.

شەوی رابردوو، خێزانێکی کوردی دانیشتووی بەغدا، کە لە دایک و باوک و کچێك پێکهاتبوون، لە ماڵەکەی خۆیاندا بە سەربڕدراوی دۆزراونەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن