691 کوردستان

سبەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند تەوەرێکی "گرنگ" کۆدەبێتەوە

06:26 - 15/09/2020

"زەمەن"

سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم لە شاری هەولێر تاوتوێی چەند تەوەرێکی گرنگ دەکات و بڕیاری پێویستی لە بارەوە دەدات.

 
بە گوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای "زەمەن"، لە کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیراندا، باس لە سەردانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان.

زەمەن زانیویەتی هەر لە کۆبوونەوەی سبەینێدا دوا هەنگاوەکانی بەڕێوەچوونی دانوستانی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە بودجە و وزە دەخرێتەڕوو.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامی دوا سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن