تورکیا پێنج تۆمه‌تباری داعش بۆ عێراق دهگەڕێنێتەوە
02:17 - 15/09/2020
"زەمەن"
حکومەتی تورکیا، پێنج له‌و شه‌ش هاوڵاتییه عێراقییه‌ی
کە به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی داعش له پارێزگای سامسون ده‌ستگیركرابوون،
دهگەڕێنێتهوه عێراق.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، دوای وه‌رگرتنی
وته‌كانیان، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی كۆماریی گشتیی پاریزگای سامسون
بڕیار درا، پێنج له‌و تۆمه‌تبارانه بۆ عێراق بگەڕێندرێنەوە.
هاوکات، راییكردنی كاره‌كانی تۆمهتبارهكهی دیكه‌یش
به‌رده‌وامه.
هه‌شتی ئه‌م مانگه، له هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا بۆسه‌ر
ژماره‌یه‌ك ناونیشان له ناوچه‌كانی پارێزگای سامسۆنی تورکیا، ئه‌و شه‌ش تۆمه‌تباره‌یان
ده‌ستگیركرد.