هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە لای خانمان
01:56 - 15/09/2020
زەمەن-تەندروستی
ماڵپەڕی سەیدەتی بڵاویکردەوە، زۆر جار خانمان
بەردەوام یاخود لەناکاو پلەی گەرمای جەستەیان بەرزدەبێتەوەو پسپۆڕانیش ئەو حاڵەتە
بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێننەوە، لەوانە:-
- ئەگەر هەست بەقەلەقی بکات، عارەق دەکاتەوەو
لێدانەکانی دڵی خێرا دەبێت و هەناسە بەپەلە دەدات.
- بەهۆی نەخۆشی غودەی دەرەقییەوە، دەستەکانی
عارەق دەکاتەوەو قەبز دەبێت و خەوی دەزڕێت.
- ئەو کەسانەی توشبووی نەخۆشی شەکرەن، بەردەوام
پلەی گەرمی جەستەیان بەرزە و هەست بە توینێتی دەکەن.
- بەهۆی دووگیانبوون و سوڕی مانگانەوە، جونکە
گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنیان روودەدات.
- بەهۆی خواردنی هەندێک جۆری دەرمانەوەم عارەق
دەکەنەوەو پلەی گەرمی جەستەیان بەرزدەبێتەوە.