بەم گیراوەیە کەمەرت باریک بکە
09:35 - 15/09/2020
زەمەن-تەندروستی
رێگاکانی باریکرردنی کەمەر زۆرن، بەڵام رێگایەکی دیکەش هەیە کە سوودی هەیە، ئەویش گیراوەی دارچینی و گەڵای غارە.
ماڵپەڕی لەها مەگەزین بڵاویکردەوە، خانمان دەتوانن لیترێک ئاو بکوڵێنن و دواتر دوو چڵ دارچینی لەگەڵ پێنج گەڵای غار تێکەڵ بکەن و کە کوڵا دابنرێت تا ساردەبێتەوەو دواتر بە رۆژدا لەنێوان ژەمەکاندا بخورێتەوە.
شارەزایان دەڵێن، دەتوانرێت لە هەفتەیەکدا سێ جار بەکاربهێنرێت لەگەڵ خواردنی تەندروست، بەمەش دەبینیت کەمەرت بەرەو باریکبوون دەچێت.