وادەی شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا
11:07 - 05/09/2020
"زەمەن"
ماڵپەڕی ئەکواوێزەری ئەمریکی ئاشکرای دەکات لە مانگی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئەکواوێزەری ئەمریکی تایبەت بە کەش و هەوا، لە 19 مانگی تشرینی یەکەم، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەندێک ناوچەی هەولێر دەکات و لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بۆ خوار 30 پلە دادەبەزن.
ئەمە لەکاتێکدایە ئاسمانی ناوچەکانی سلێمانی و دهۆک پەڵەهەور خۆر دەبێت.
ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە، کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەش و هەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.
ئەو ماڵپەڕە لە چوار شوێنی جیاوازی ئەمریکادا ئۆفیسی هەیە کە ئەوانیش روکفلر لە مانهاتن و ویتشایا و کانساس و ئۆکلاهوما و هەروەها لە مۆنتریال و دبلن و تۆکیۆ و سیۆل و پەکین و مۆمبایش بارەگای هەیە.