سرود ئەحمەد: ڕێژەی فرەژنی لە نێو كه‌مپی ئاوارەکاندا زۆر بەربڵاوە
07:00 - 03/09/2020
"زه‌مه‌ن"
سرود ئه‌حمه‌د بەرپرسی
لقی کەرکوکی ڕێکخراوی ئەمەلی عێراقی، ئاماژەبەوەدەکات بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوەی
ئەندامانی خێزان لە ماڵەکانیان، توندوتیژی بەرامبەر بە کچان و ژنان ڕووی لە هەڵکشان
کردووە، له‌گفتووگۆیەكدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئێستا ڕێژەی
هێنانی ژنی دووەم و سێیەم لەنێو كه‌مپی ئاوارەکاندا زۆر بەربڵاوە.
*ئایا كه‌ره‌نتینه به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه، كاریگه‌ری
لەسەر زیادبوونی ڕێژەی توندوتیژی خێزانی هه‌بووه؟
سرود ئەحمەد: به‌ڵێ
كاریگه‌ری هه‌بووه، تاوه‌كو ئێستا ڕێکخراوەکەمان هەزار حاڵەتی توندوتیژی تۆمار
کردووە، به‌ڵام دام و دەزگا حکومیەکان دەوامیان کەمە، خەڵک متمانەی پێیان نیە، بۆیە
زۆربەی ئەوانەی توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت، ڕوو لە ڕێکخراوەکەی ئێمە دەکەن.
*رێكخراوه‌كه‌ی
ئێوه چی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه دێنه لاتان؟
سرود ئەحمەد: ئەو
دۆسیانەی پەیوەندیدارن بە توندوتیژی و دێنه لامان، سەرەتا جۆری کێشەکانیان دەستنیشان
دەکەین و دواتر چارەسەریان بۆ دیاری دەکەین. ئەوانەشی پێویستیان بەچارەسەری پزیشکیە،
هاوکاریان دەکەین و پارێزەریان بۆ ده‌گرین و ئەو دۆسیانەشی دەچنە دادگا و پۆلیس، لەرڕووی
یاساییەوە هاوکاریان دەبین.
*خراپی دۆخی ئابووریی، ئایا كاریگه‌ری له‌سه‌ر دیارده‌ی فره‌ژنی هه‌بووه؟
سرود ئه‌حمه‌د:
هەرچەندە دۆخی ئابووری خەڵک لاوازە، بەڵام هێشتا ڕێژەی فرەژنی لە ئاستێکی بەرزدایە،
چونکە خەڵک هەبووە کچەکەی بێ مارەیی داوەتە شوو. خەڵک هەیە نان نیە بیخوات، كه‌چی دەچێت
ژنی دووەم دەهێنێت، ژن و مناڵەکانی پشتگوێ دەخات، ئەمە پێشتر لە ناوچە عەرەبیەکان
باو بوو، به‌ڵام ئێستا تەشەنەی سەندووە و کوردەکانیشی گرتووەتەوە.
*تاچه‌ند حكومه‌ت
به‌بایه‌خی به‌و بابه‌ته داوه؟
سرود ئه‌حمه‌د:
پیاو هەبووە لە ماڵ ڕۆیشتووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، دوای دوو ساڵ هەواڵی هاتووە
کە لەهەندەرانە، ژن و منداڵەکانی بێ نەفەقە و پارە جێهێشتووە، کەیسی کۆمەڵایەتیمان
زۆرە، چارەسەریان ئاسان نیە، حکومەتیش بایەخ بە کەیسە کۆمەڵایەتیەکان نادات و بەگرنگیان
نازانێت.
*دیارده‌ی فره‌ژنی
له‌ناو كه‌مپی ئاواره‌كان چۆنه؟
سرود ئه‌حمه‌د: ئێستا ڕێژەی هێنانی ژنی دووەم و سێیەم لەنێو
كه‌مپی ئاوارەکانیشدا زۆر بەربڵاوە، ئاوارە هەیە نان نیە بیخوات، کەچی ژنی یەکەمی
بەرەڵا دەکات و دەڕوات ژنی دووەم دەهێنێت.
*ده‌نگی ئه‌مریكا