پارتی یادی ١٦ی ئاب بەشێوەیەکی جیاواز دەکاتەوە
07:50 - 14/08/2020
"زه‌مه‌ن"
عارف ته‌یفور رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ یادی ١٦ی ئاب، ئەمساڵ ھیچ چالاکییەک ئەنجام
نادەن، تەنیا لەڕێگەی راگەیاندنەکانەوە یادەکە دەکەنەوە.
عارف تەیفور، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی
کوردستان لە سلێمانی _ھەڵەبجە، به ماڵپەڕی فەرمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه "بەھۆی
بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، ئەمساڵ ھیچ چالاکیمان بە بۆنەی یادی١٦ی
ئاب نابێت، بەڵام بەفەرمیی یادەکە دەکەینەوە، ئەویش لەڕێگەی راگەیاندنەکانمانەوە،
چونکە یادێکی پیرۆزە و پێویستە ھەموو ساڵ یادی بکەینەوە".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه "بۆیه چالاکیمان نابێت، چونکە نامانەوێت بەھۆی
چالاکی و گردبوونەوەوە کەس زیانی بەرکەوێت و تووشی ئەو ڤایرۆسە ببێت".
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، ئاھەنگ و
گردبوونەوە ئەنجام نادرێت، ته‌نیا لەڕێگەی راگەیاندنەوە گرینگی پێدەدرێت و یادەکە
دەکرێتەوە، ئەوەش بۆ بەرژوەندی گشتیی و سەلامەتی خەڵکە.
پارتی دیموكراتی
كوردستان له 18ی ئابی 1946 له شاری مهاباد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دامه‌زرا.