وێنە؛ تەرمی گەنجێک لە زێی بچوکدا دۆزرایەوە
06:57 - 14/08/2020
"زهمهن"
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆیە رایگەیاند، هەفتەی رابردوو گەنجێک لە
بەنداوی دوکاندا خنکاوە و ئەمڕۆ تەرمەکەی لە زێی بچوک دۆزرایهوه.
لهراگهیهنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆیە رایگەیاند "تیمی
غەواسی بەڕێوەبەرایەتییەکەمن تەرمی گەنجێکی بەرەگەز عەرەبیان، لە گوندی بۆگدی ناحیەی
ئاشتی لە زێی بچوکدا بە خنکاوی دۆزیوەتەوە".
ئاماژهی بهوهشكردووه، گەنجەکە دانیشتوی
شاری بەغدابووە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٢ بووە و رۆژی پێجنشەممەی هەفتەی رابردوو بۆ
گەشتکردن سەردانی بەنداوی دوکانیان کردووە و بەهۆی نەشارەزایی لە مەلەکردندا خنکاوە.
ئهوهشی خستووهتهڕوو، دوای دۆزینەوەی
تەرمەکەی دراوە بە پۆلیسی دوکان، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی تەرمەکەی بۆ کەس و کارەکەی.

