هونهرمهندێك لهشاری ههولێر كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
09:12 - 14/08/2020
"زەمەن"
هونهرمهندێكی
خەڵکی کرماشانی رۆژههڵاتی كوردستان کە بە هۆی ئەو گۆرانیانەی کە سەبارەت بە کوردستان
دەیخوێنت ناوبانگی دەرکردبوو، و پێشتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر
کرابوو، له شاری ههولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی
مرۆڤ بڵاویكردهوه، دوێنێ پێنجشهممه، "سامان جرجیس"، شاعیر
و گۆرانبێژی خەڵکی کرماشان لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە ژیانی
خۆی هێنا.
ئاماژهی بهوهشكردووه، سامان جرجیس کە نزیکەی ١٨ مانگ
پێش ئێستا لە ژێر گوشاری هێزە ئەمنییەکان ناچاربوو ئێران بەجێ بهێڵیت و لە هەرێمی کوردستان
نیشتەجێ بێت، بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای بەکارهێنانی چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی
هێناوە. ناوبراو ڕۆژێک دوای ئەوەی لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە خۆی کوشتووە.
سامان
بێهفەر ناسراو بە "سامان جرجیس"، مانگی یهكی ئهمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی
ئیتلاعاتی کرماشان دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە بارمتە ئازاد و دواتر لەژێر گوشاری
هێزە ئەمنییەکان زێدی خۆی بەجێهێشتبوو.
هەنگاو
پێشتر ڕایگەیاندبوو کە سامان جەرجیس بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی خوێندنی
دوو گۆرانی“سنە دژ“ کە دوای گیان لەدەستدانی دەیان هاووڵاتی خەڵکی سنە بە هۆی ڕووداوێکی
هاتووچۆی نێوان پاسێک و نەوت هەڵگرێک و گۆرانی“شەرمەندە“ بۆ قوربانیانی بومەلەرزەی
کرماشان، دەستبەسەر کراوە.
سامان
جەرجیس سەرەڕایی چالاکی لە بواری موسیقای ڕەپ، شێعریشی بە زمانی کوردی کەلهوڕی بۆ هونەرمەندە
گۆرانی بێژەکانی کرماشان ئامادە کردووە.