هۆكارێكی دیكه‌ی مردنی په‌یامنێره‌كه‌ی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت
08:22 - 12/08/2020
"زه‌مه‌ن"
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، هونه‌ر ره‌سوڵ پەیامنێری كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان
گیانی له‌ده‌ستدا و باس له سێ هۆكار ده‌كرێت كه به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی رانیه، به دیجیتاڵ میدیای
"زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند، هونەر ڕەسوڵ پەیامنێری كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان،
لەكاتی رووماڵكردنی خۆپیشاندانەكەی قەزای رانییە، تووشی ماندووبوون بووەو زمانی هەڵگەڕاوەتەوە،
بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
هونه‌ر وه‌رتی هاورێی هونه‌ر ره‌سوڵ له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
فه‌یسبووك نوسیویه‌تی، بەداخەوە دوای زیاتر لە ۱ سەعات مانەوەی هونەر رەسوڵی برامان بەهۆی نەبونی پزیشکەوە لە تەواری ڕانیە
گیانی بەخشی.
لای خۆیه‌وه، ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە، هونەر رەسوڵ بەهۆی دووچاربوونی
بە نۆبەی دڵ-ەوە گیانی لەدەستداوە.