هه‌موو وه‌زیره‌كانی گۆڕان و چوار وه‌زیری یه‌كێتی و پارتی دژ به لێبڕێنی مووچه ده‌نگیاندا
03:28 - 12/08/2020
"زه‌مه‌ن"
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، نه‌یتوانی بڕیار له‌سه‌ر كاتی دابه‌شكردنی
مووچه بدات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆی وه‌زیره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پێنج
وه‌زیری یه‌كێتی و پارتی دژی لێبڕێنی مووچه بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به "زه‌مه‌ن"ی
راگه‌یاند كه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕؤ چوارشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، مه‌سه‌له‌ی
دابه‌شكردنی مووچه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه خرایه روو و وتی "ناچارین ئه‌م
مانگه‌ش به لێبڕێنه‌وه مووچه دابه‌شبكه‌ین"، به‌ڵام یه‌كێك له وه‌زیره‌كانی
گۆڕان خاڵی نیزامی وه‌رگرتووه‌و داوای كرد كه با لێبڕێنی تیا نه‌بێ و تیمی وه‌زاری گۆڕان
له گه‌ڵ لێبڕینی مووچه نیه".
سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه‌ی "زه‌مه‌ن" وتیشی: سه‌ره‌نجام
لێبڕینی مووچه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و كۆی تیمی وه‌زیره‌كانی گۆڕان: دانا عه‌بدولكه‌ریم،
كوێستان محه‌مه‌د، كه‌مال موسلیم، (وه‌زیری دارایی له‌به‌ر نه‌خۆشی به‌شدار نه‌بوو)
ده‌نگیان پێنه‌داو له یه‌كێتی نیشتمانی-ش سێ وه‌زیر كه بریتی بوون له شۆڕش
ئیسماعیل و بێگه‌رد تاڵه‌بانی یه‌ك وه‌زیری تر ده‌نگیان پێنه‌دا و دوو وه‌زیری
پارتیش. به‌ڵام قوباد تاڵه‌بانی و دوو وه‌زیری تری یه‌كێتی دژی لێبڕێن نه‌بوون.
سه‌رچاوه‌كه‌ی "زه‌مه‌ن" وتی: ته‌نها گۆڕان وه‌ك تیم دژی
لێبڕێنی مووچه بوون و یه‌كێتـی وه‌ك تیم دژ نه‌بوون، چونكه قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی
تیمی یه‌كێتی وتووی: ئێمه دژی بڕیاره‌كه نین، هه‌رده‌بێت ببڕدرێت، حكومه‌ت پاره‌ی نیه‌و ناچارین، به‌ڵام ماوه‌ی
هه‌فته‌یه‌كمان بده‌نێ بۆئه‌وه‌ی بچینه‌وه قه‌ناعه‌ت به حیزبه‌كانمان بكه‌ین بۆ
ئه‌وه‌ی دوایی دژمان نه‌بن".
سه‌ره‌نجام كۆبونه‌وه‌كهی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌یتوانی بڕیاری تێدا بدرێ و بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دوا خرا.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رۆژی 9ی ته‌مووزی مانگی رابردوو به‌فه‌رمی دژایه‌تی خۆی بۆ هه‌ر هه‌وڵ و نیه‌تێك نیشاندا كه ئه‌گه‌ر لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه درێژ بكرێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان "حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە پابەند بێت بە راگەیندراوی کۆتایی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ٢١ی ٦ی ٢٠٢٠ کە تەنها بۆ یەک مانگ موچەی فەرمانبەران کەم ئەکرێتەوە و ئەو رێکارە کاتییە. بزوتنەوەی گۆڕان جەخت ئەکاتەوە کە حکومەت هەرێم پابەندبێت بەو بەڵێنەوە".
ئه‌مڕۆ
كاتژمێر 10:30 خوله‌ك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه كۆبۆوه‌و
ته‌نها ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت بوو به دۆخی دارایی و پرسی موچه
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هێشتا له‌هه‌رێمی
كوردستان موچه‌ی مانگی سێ دابه‌شنه‌كراوه، له‌كاتێكدا موچه‌ی مانگی دوو به بڕینی
21% دابه‌شكرا، جگه له‌و كه‌سانه‌ی موچه‌كه‌یان 300 هه‌زار دینار و بۆ خواره‌وه
بوو.
-بڕیار نامیق